لە دوای ئەڵمانیا به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كان له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران وئەمریکا نەرویج سەربازەکانی لە عێراق و ئوردنەوە کشاندەوە.
فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه تایبه‌ته‌كانی هێزه چه‌كداره‌كانی نه‌رویج رایگه‌یاند" بەهۆی پەرەسەندنی گرژییەکانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست به‌شێك له سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌یان له عێراق و ئوردنه‌وه گواستونه‌ته‌وه بۆ نه‌رویج".
هاوكات وته‌بێژی هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌و وڵاته دەڵێت" ژماره‌ی سه‌ربازانیان له ناوچه‌كه، ٦٠ سه‌رباز بوه‌و به‌شێكیان به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی گرژییه‌كانی ناوچه‌كه گواستونه‌ته‌وه بۆ نه‌رویج".
ئەمە لە کاتێکدایە کە هەر دوێنێ ئەڵمانیا بەهۆی مەترسی هەڵگیرسانی شەڕی نێوان ئێران وئەمریکا سەربازەکانی لە هەولێر گواستەوە بۆ عوممانی پایتەخەتی ئەردەن.