باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا، ڕاگەیاندراوێکی لە بارەی وەرگرتنەوەی زیندانییە داعشەکانی خەڵکی روسیا بڵاوکردوەتەوە.
چوار شەممە، ٢٥ شوبات ٢٠٢٦، باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا ڕایگەیاند "عەبدولکەریم هاشم، باڵیۆزی عێراق و ئیگۆر نیکۆلیاڤیچ زوبۆف، جێگری وەزیری ناوخۆی روسیا کۆبونەوە، ئەو بەرپرسەی روسیا ئامادەیی دەربڕیوە بۆ گەڕاندنەوەی داعشە رووسیەکان لەدوای سەلماندنی ئەوەی خەڵکی وڵاتەکەین".
باڵیۆزخانەی عێراق لە روسیا باسی لەوەش کردوە داواکاریی حکومەتی عێراقیان گەیاندوەتە حکومەتی روسیا لەبارەی گەڕاندنەوەی هاووڵاتییانیان لەناو داعشەکان کە لە زیندانەکانی عێراقدان، ئەوەش لە چوارچێوەی تێڕوانینی حکومەت بۆ گەڕاندنەوەی سەرجەم داعشە بیانییەکان بۆ وڵاتەکانیان.
بە سەرپەرشتی ئەمریکا نزیکەی ٥ هەزار زیندانی داعش لە سوریاوە گواستراونەتەوە بۆ عێراق.