بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە ڕوداوێکی کوشتن بڵاوکردوەتەوە کە برایەک، براکەی خۆی بە وەیاری کارەبا لە نەخۆشخانەدا خنکاندوە.
بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دیوانیە، ٢٦ شوبات ٢٠٢٥، بڵاویکردەوە "کوژراوەکە بەهۆی سووتانی جەستەیەوە لە نەخۆشخانەی دیوانییە خەوێنرابوو، بکوژەکەش بە پاساوی هەواڵپرسین سەردانی براکەی کردووە، سەرەتا وا زاندراوە نەخۆشەکە بەهۆی سەختیی برینی سووتاوییەکەیەوە گیانی لەدەستداوە، بەڵام دواتر لە رێگەی کامێراکانی چاودێریی نەخۆشخانەکەوە، تاوانەکە ئاشکرا بوو".
"بکوژەکە لەو ژوورەی براکەی لێ خەوێنرابوو، بە وایەری کارەبا براکەی خۆی خنکاندووە" پۆلیسی دیوانیە وا دەڵێت.
سەبارەت بە دەستگیرکردنی تۆمەتبارە پۆلیس وتویەتی "دوای دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکە، لە کاتی لێکۆڵینەوەدا دانی بەوەدا ناوە کە بەهۆی کێشەیەکی پێشووی نێوانیانەوە براکەی کوشتووە".