وەزارەتی دەرەوەی عێراق بەهۆی گرژیەکانی ناوچەکەوە پەیامێکی بڵاوکردەوە


وەزارەتی دەرەوەی عیراق، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە سەرەتای هەڵگیرسانی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران و داوا لە هاوڵاتیانی عێراقی دەکات بە وریایەوە مامەڵە بکەن.

شەممە، ٢٨ شوبات ٢٠٢٦، وەزارەتی دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند "داوا لە سەرجەم ئەو هاووڵاتییە عێراقییانە دەکەین کە لە ناوچەکانی گرژی و هێرشەکاندان، ئەوپەڕی وریا و ئاگادار بن، پێویستە هاوڵاتیان بە تەواوی پابەندی رێنماییە ئەمنییەکان بن، لەلایەن لایەنە پەیوەندیدارەکانەوە دەردەچن، هەروەها لە شوێنە ئارامەکان بمێننەوە و بە هەموو شێوەیەک لە ناوچە مەترسیدارەکان دوور بکەونەوە".

لە لایەکی دیکەوە وەزیری دەرەوەی عێراق سەرجەم باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماسییەکانی وڵاتی لە دەرەوە راسپاردووە بە شێوەیەکی راستەوخۆ و بەرپرسانە پەیوەندی بە هاووڵاتیانی عێراقییەوە بکەن. 




PM:02:03:28/02/2026