حزبەکەی نوری مالیکی بۆ کوژرانی خامنەیی: وەڵامێک دەدرێنەوە دەتان هەژێنێت

‌عەلی خامنەیی

حزبی دەعوەی ئیسلامی لە عێراق ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە کوژرانی عەلی خامنەیی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "تیرۆرکردنی ئیمامی رێبەر، تیرۆرێکی سیاسیی ناپاکانە و دەستدرێژییەکی ئاشکرایە بۆ سەر ئایینی ئیسلام و سیمبولەکانی".

یەک شەممە، ١ ئادار ٢٠٢٦، حیزبی دەعوەی ئیسلامی ڕایگەیاند "ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە دەبێت بەرپرسیارێتیی لێکەوتە سیاسی و ئەخلاقییەکانی ئەم تاوانە هەڵبگرن، چونکە تووڕەیی جەماوەری دانامرکێت و وەڵامێک دەبێت کە تەختی ستەمکاران دەهەژێنێت".
 لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، ئەم کۆستە نابێتە هۆی لاوازی، بەڵکو دەبێتە یەک ڕیزی بۆ "پشتگیریکردنی دۆزی فەڵەستین و بەرەنگاربوونەوەی داگیرکاری."
 
حیزبەکەی مالیکی لە کۆتاییدا سەرەخۆشیی خۆی ئاراستەی مەرجەعە باڵاکان و گەلی ئێران کردووە.
 




PM:12:13:01/03/2026