ئەمریکا هۆشدارییەکی بەپەلەی بۆ هاوڵاتیانی لە عێراق بڵاوکردەوە

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا ڕۆژی یەکشەممە ئاگادارییەکی ئەمنیی لە سەرانسەری عێراق بڵاوکردەوە و داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کرد کە وریا  بن و جموجۆڵەکانیان سنووردار بکەن و ئەگەر پێویست بکات لە شوێنی نیشتەجێبوونیان بمێننەوە.

لە بەیاننامەیەکدا باڵیۆزخانەی ئەمەریکا ڕایگەیاندووە" بەردەوام ڕاپۆرتەکان لەبارەی دۆزینەوەی مووشەک، فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، یان موشەک لە ئاسمانی عێراق، ئاماژەی بەوەدا کە باڵیۆزخانەکە لە ژێر هەڕەشەدایە و بەرژەوەندییەکانی عێراق لەم ناوچەیە لە مترسیدان، لەوانەش چێشتخانە و کۆمپانیا و کەسایەتی.

باڵیۆزخانەکە ڕوونیکردەوە کە سەرجەم ئەو کارمەندانەی کە توانیویانە لە دوورەوە کاربکەن ڕێنمایی کردووە کە لە ماڵەوە کاربکەن تا ئاگادارکردنەوەی زیاتر و کارەکانی کونسوڵگەری، لەنێویاندا خزمەتگوزارییە ڕۆتینییەکان بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکا، ڕاگیراون.

دووپاتی کردەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕاوێژکاری گەشتەکانی بۆ عێراق لە ئاستی 4 (گەشت مەکە) پاراستووە، داوای لە هاووڵاتیانی ئەمریکی کرد کە بە هیچ هۆکارێک گەشت بۆ عێراق نەکەن و پێداچوونەوە بە پلانە ئەمنییە کەسییەکانیان بکەن ئەگەر لە ئێستادا لەو وڵاتەن، هەروەها پشت بە حکومەتی ئەمریکا نەبەستن بۆ ئۆپەراسیۆنەکانی دەرچوون یان چۆڵکردن.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، لە ئێستادا ئاسمانی عێراق داخراوە و ڕەنگە بەم نزیکانە بکرێتەوە یان دابخرێتەوە. گەشتیاران بۆ وەرگرتنی نوێترین زانیاری پێویستە پەیوەندی بە هێڵە ئاسمانیەکانیانەوە بکەن. 

ئاشکراشی کردووە کە باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر بە کراوەیی ماونەتەوە و گەشتکردن تەنها بۆ ئۆپەراسیۆنە سەرەکییەکان سنووردارە. 




PM:03:39:01/03/2026