نوری مالیكی، سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، لە بەیاننامەیەكی فەرمیدا سەرەخۆشی خۆی بۆ گیانلەدەستدانی عەلی خامنەیی، رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران راگەیاند.
مالیكی لە بەیاننامەكەیدا ئاماژەی بەوە كردووە كە بە ئامانجگرتنی ئەم سەركردە مەزنە، تاوانێكی سیاسی ناپاكانەیە و بە دوژمنكارییەكی ئاشكرا بۆ سەر ئیسلام و سیمبولە ئایینییەكان وەسفی كرد.
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی لەوە كردەوە كە ئەو لایەنانەی لە پشت ئەم كارەوەن، دەبێت سەرجەم لێكەوتە سیاسی و ئەخلاقییەكانی ئەم كردەوەیە هەڵبگرن. مالیكی هۆشداریدا كە ئەم جۆرە كارانە تەنیا مەترسی نین بۆ سەر كەسایەتییەكان، بەڵكو بەزاندنی سنوورە مرۆیی و دینییەكانە كە جیهانی ئیسلامی تووشی تووڕەییەكی گەورە دەكات.
لە كۆتایی بەیاننامەكەیدا، نوری مالیكی ئاماژەی بەوەدا كە هەڵچوونی تووڕەیی میللی بە ئاسانی ئارام نابێتەوە. راشیگەیاند كە لایەنگرانی رێبازی خامنەیی رێگە نادەن ئەم "تاوانە قێزەونە" بێ وەڵام بمێنێتەوە.
دووپاتیكردەوە كە وەڵامەكە بە شێوەیەك دەبێت "تەختی ستەمكاران بهەژێنێت" و ببێتە وانەیەك بۆ ئەوانەی دژایەتی ئایین و مرۆڤایەتی دەكەن.