بەیانی ئەمڕۆ یەنار محەمەد، سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادی ژنان لە بەردەوم ماڵەکەی خۆی لە بەغداد تیرۆرکرا.
دوو شەممە، ٢ ئادار ٢٠٢٦، کۆمیتەی ناوەندی ڕێکخراوی ئەلتەرناتیڤی شیوعی لە عیراق ڕایگەیاند "ئەمڕۆ کاتژمێر٩ـی بەیانی لەلایەن دوو کەسی نەناسراوەوە، بە ماتۆڕسکیل تەقەیان لە یەنار محەمەد سەرۆکی ڕێکخراوی ئازادیی ژنان کردووە و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە".
لای خۆشیەوە ڕێکخراوی ئازادیی ژنان لە عێراق سەبارەت بە ڕوداوەکە ڕایگەیاند "بەتوندی ئیدانەی ئەم تاوانە تیرۆریستییە ترسنۆکانە دەکەین و بە ئامانجێکی ڕاستەوخۆی خەباتی ژنان و بەهاکانی ئازادی و یەکسانی دەزانین، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین دەستبەجێ تاوانباران دەستنیشان بکەن و لێپرسینەوەیان لەگەڵدا بکرێت".
یەنار محەمەد، ژیانی زۆی بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی ژنان و ڕزگاربووانی توندوتیژی تەرخان کرد و یەکێک بوو لە دامەزراندنی ماڵی پارێزراو بۆ ژنان، سەرەڕای هەڕەشەکان پاشگەز نەبووەوە.