ئێران داوا لە عێراق دەکات رێگا بە پێشمەرگەی هێزە کوردیەکان بگرێت هێرش نەکەنە سەر ئێران

راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە پێدەگات و داوای لێدەکات هەموو رێکارێک بگرنە بەر بۆ ئەوەی پێشمەرگەی رۆژهەلآت هێرشنەکەنە سەر ئێران.

 لەپەیوەندیەکی تەلەفونیدا، جێگری ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران لەگەڵ قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی عێراق، داوادەکات " عێراق ڕێکاری پێویست بگرێتە بەر بۆ ڕێگریکردن لە هەر گروپێکی ئۆپۆزسیۆن لە بەزاندنی سنوورەکانی نێوان هەردوو وڵات، ئەوەش لەسەر بنەمای ڕێککەوتنامە ئەمنییە واژۆکراوەکەی نێوان عێراق و ئێران."

قاسم ئەلئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە" فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ڕێنماییداوە بە پابەندبوونی تەواو بە ڕێککەوتنامە ئەمنییە واژۆکراوەکەی نێوان هەردوو وڵات و ڕێگەنەدان بە هیچ گروپێک بۆ دزەکردن یان بەزاندنی سنوورەکانی ئێران و ئەنجامدانی کاری تیرۆریستی لە خاکی عێراقەوە".

هەروەها قاسم ئەلئەعرەجی وتووشیەتی" وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هێزی زیاتری لە پێشمەرگە بۆ شریتی سنووری ناردووە، بە مەبەستی بەهێزکردنی کۆنترۆڵکردنی تەواوەتی سنوورەکان لە هەولێرەوە لەگەڵ ئێران.

ئەم پەیوەندییە دوای ئەوە دێت کە رۆژ بەرۆژ ئێران لاوازتر دەبێت لە ئاستی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمەریکا و مەترسی ئەوەی هەیە کە لە زەمینیەوە هێزەکانی ئۆپزسیۆنی کوردی هێرشبکەنە سەر شارە کوردیەکان و کۆنترۆڵی بکەن.




PM:03:26:04/03/2026