پەرلەمانی عێراق سەبارەت بە دۆخی ئەمنی عێراق کۆدەبێتەوە

‌ئەرشیف

بڕیارە ڕۆژی شەممە پەرلەمانی عێراق کۆبونەوەیەکی تایبەت بە دۆخی ئەمنی ئەنجام بدات.

چوار شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، بە پێی بەرنامەی کاری کۆبونەوەکەی پەرلەمان تەوەری سەرەکی دانیشتنەکە بریتی دەبێت لە گفتوگۆکردن لە بارەی ئاڵەنگارییە ئەمنیەکانی عێراق و ناوچەکە بە بەشداری فەرماندە باڵا ئەمنیەکان.

هەروەها باس لەوە دەکرێت پەرلەمانتارانی فراکسیۆنە شیعەکان دەیانەوێت پرۆژە یاسایەک پێشکەش بکەن بۆ هەڵوەشاندنەوەی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان عیراق و ئەمریکا.

ئەم کۆبونەوەی پەرلەمانی عێراق پەیوەستە بە ئەو جەنگەی لە ٢٨ شوبات ٢٠٢٦ دەستی پێکردوە لە نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لەگەڵ ئێران. 




PM:07:22:04/03/2026