سیستمی کارەبای نیشتمانی لە هەموو پارێزگاکانی عێراق "بە هۆکارێکی نادیار" کوژایەوە.
چوار شەممە، ٤ ئادار ٢٠٢٦، ئەحمەد موسا، وتەبێژی وەزارەتای کارەبای عێراق بە میدیاکانی ڕاگەیاند "لە تەواوی عێراق سیستمی کارەبای نیشتمانی کوژایەوە، تاوەکو ئێستا خۆمان نازانین هۆکارە سەرەکییەکەی چییە و کوژانەوەکە گشتییە، لە بوونی هەر زانیارییەکی نوێ و دەرکەوتنی هۆکارەکان، رای گشتی و هەموو لایەک ئاگادار دەکەینەوە".
وتەبێژی وەزارەتی کارەبا وتویەتی کە "دەستکراوە بە دەستپێکردنەوەی کاری وێستگە و هێڵە جیاکراوەکان".
کۆتاجار بە هۆی کێشەیەکی تەکنیکی کارەبای عێراق بەم شێوازە کوژاوەتەوە مانگی ئابی ٢٠٢٥ بووە.