"بەشی پێویست غازی شل بۆ مانگەکانی داهاتووش هەیە"


بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری گازی سروشتی لە عێراق، عیزەت سابیر لە کاتی سەردانکردنی کۆمپانیایەکی تێکردنەوە و خزمەتگوزاری غاز دەڵێت "وەزارەت پلانێکی تۆکمەی داناوە بۆ گرەنتیی بەردەوامی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاوڵاتییان لە غازی شل لە سەرجەم پارێزگاکان".

پێنج شەممە، ٥ ئادار ٢٠٢٦، عیزەت سابیر، بریکاری وەزارەتی نەوت بۆ کاروباری گازی سروشتی ڕایگەیاند "کارکردن لە پێگەکانی بەرهەمهێنان بە توانایەکی بەرز و بە درێژایی ڕۆژانی هەفتە بەردەوامە بۆ دابینکردن و ئامادەکردنی غازی شل بۆ پێداویستییەکانی ماڵ و لە وێستگە و بەنزینخانەکانیش غازی شل بۆ ئۆتۆمبێل بەردەستە".

بریکارەکەی وەزارەتی نەوتی عێراق دەشڵێت وەزارەتەکەی بەشی پێویست غازی شلی بۆ مانگەکانی داهاتووی هاوڵاتییان هەیە، ئامادەشن غازی شل بۆ هەرێمی کوردستان دابین بکەن.




PM:09:13:05/03/2026