فەڕەنسا داوا لە هاوڵاتیەکانی دەکات عێراق بەجێ بهێڵن


وەزارەتی کاروباری دەرەوەی فەڕەنسا، راگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە سەبارەت بە ئاگادارکردنەوەی هاوڵاتیانی کە لە ئێستادا لە عێراقن و دەڵیت "ئەو وڵاتە جێبهێڵن".

یەک شەممە، ٨ ئادار ٢٠٢٦، وەزارەتی كاروباری دەرەوەی فەڕەنسا ڕایگەیاند "بەهۆی خراپبوونی دۆخی ئەمنی لە ناوچەكە، پێویستە هەموو هاووڵاتییە فەڕەنسییەكانی کە لە عێراقن ئەو وڵاتە جێبێڵن، و پێویستە بەر لە رۆیشتنیان، نێردەی دپلۆماسیی فڕەنسی لە عێراق ئاگاداربكەنەوە، هاوكات داوا لە فڕەنسییەكان دەكەین گەشت بۆ عێراق نەكەن".

ئەوم ئاگادارکردنەوەی حکومەتی فەرەنسا بۆ هاوڵاتیانی دوای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلە بۆ ئێران لە ٢٨ شوباتی ئەم ساڵەوە و وەڵامدانەوەی ئێران بە بۆردومانکردنی کوردستان و وڵاتانی دیکەی ناوچەکە. 




PM:08:55:08/03/2026