بانکی ناوەندی عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران


بانکی ناوەندی عێراق ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە سەبارەت بە یەدەگی دراوی بیانی وڵات و پلانیان بۆ مووچە و خەرجییە سەرەکییەکان.

بانکی ناوەندی عێراق، یەک شەممە، ٨ ئادار ٢٠٢٦ ڕایگەیاند "بەدواداچوونی پێشهاتە ئابووری و داراییەکان و هەڵسەنگاندنی پێشبینییەکانی داهاتوو لەژێر رۆشنایی پێشهاتە نێوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان، ئامادەیی تەواو و ئامرازی کاریگەری هەیە بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ پێشهاتە جیاوازەکان".

بانکەکە  وتویەتی "خاوەنی ئاستێکی بەهێزی بەربەستی دارایی و یەدەگی دراوی بیانیی دڵنیاکەرەوەیە لە ئاستێکی سەلامەت،" ئەمەش یارمەتیدەرە بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر هەڵبەز و دابەزێکی ئابوری.
  
بە پێی ڕاگەیاندراوەکە، ئەنجوومەنی کارگێڕیی بانکەکە گفتوگۆی لەسەر چەندین جێگرەوە کردووە بۆ دڵنیابوون لە دابینکردنی مووچە و خەرجییە سەرەکییەکان لە مانگەکانی داهاتوودا، بەجۆرێک "سەقامگیریی ئابوری و بژێویی هاوڵاتییان" بپارێزرێت.
 
بانکی ناوەندی بەردەوام دەبێت لە "پشتگیریکردنی سیوولەی بانکەکان" بۆ مسۆگەرکردنی سەقامگیریی کارە بانکییە رۆژانەکان و دابینکردنی خزمەتگوزارییە داراییەکان بۆ هاووڵاتییان و کەرتی تایبەت.

 
بانکەکە پێداگری کردوەتەوە کە  "گواستنەوە داراییە دەرەکییەکان بۆ داپۆشینی تێچووی هاوردەکردن و پارەدانە نێودەوڵەتییەکانی دیکە بەردەوام دەبن، ئەمەش بۆ دڵنیابوون لە سەقامگیریی جووڵەی بازرگانیی دەرەکی و دابینکردنی کاڵا و خزمەتگوزارییەکان لە بازاڕی ناوخۆدا




AM:12:19:09/03/2026