هەناردەی نەوتی عێراق بە تەواوی راگیرا

بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق ئاشکرایدەکات کە هەناردەی نەوتی عێراق لەڕێی ئاوییەوە بە تەواوی وەستاوە.

بەڕێوەبەری بەندەرەکانی عێراق لە لێدوانێکدا رایگەیاند "لە دوای داخستنی گەروی هورمز هیچ کەشتیەکی بازرگانی و گواستنەوەی نەوت نەچونەتە ناو بەندەرەکانی عێراق".

بەهۆی پەرەسەندنی شەڕی ئەمریکا و ئیسراییل لەگەڵ ئێران، جوڵەی کەشتییە بازرگانییەکان لە گەرووی هورمز بە شێوەیەکی بەرچاو کەمی کردووە.

لەم بارەیەوە پێگەی نێودەوڵەتیی چاودێریی جوڵە دەریاییەکان لە راپۆرتێکدا ئاشکرای کردووە، لە ماوەی ٩ رۆژدا تەنیا نزیکەی ٦٦ کەشتی توانیویانە بە گەرووی هورمزدا تێپەڕن. 




PM:12:21:09/03/2026