چەکدارانی داعش رۆژی ٢-١ لەسەر سووتانی دوو ئاڵایان ١٧٠ گەنجی خەڵکی دوو گوندی رۆژئاوای کەرکوکیان دەستگیر کرد.
فرانس پرێس لەزاری ئەفسەرێکی ئیستخباراتەوە بڵاویکردۆتەوە کە شەوی ٢-١ چەکدارانی داعش ١٧٠ لاوی هەردوو گوندی شەجەرەو غەریب کە سەر بەقەزای حەویجەیە ڕفاندووە لەسەر سووتانی دوو ئاڵایان.
بەپێی هەواڵەکەی ئاژانسەکە داعش بە ٣٠ ئۆتۆمبیل گیراوەکانی گواستۆتەوە بۆ بەبدیخانەی شاری حەویجە.
وەک ئەو رێکخراوە رایگەیاندووە ئەوان دەگەڕێن بەشوێن ١٥ کەسدا کە هەر دوو ئاڵاکەی دەوڵەتی خەلافەیان لەدەروازەی ئەو دوو گوندە بە شەو سووتاندووە.