میلیشیاكانی عێراق و سودانی رووبەڕووی یەكتر دەبنەوە

بە پێی راپۆرتێکی رۆژنامەی مەدای عێراقی حكومەتی سودانی هەوڵ دەدات كۆنترۆڵی میلیشیاکان بکات و ئەوانیش ئەو هەنگاوانە بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی ئەمەریكا دەزانن.

ئەو رۆژنامەیە دەنوسێت، لە ٢٤ سەعاتی رابردوودا میلیشیاكان بە دەیان درۆن هێرشیان كردووەتە سەر بەغدا و زۆربەیان بۆ ناوچەی فڕۆكەخانە بووە.

بە پێی زانیارییەكانی رۆژنامەی مەدا، ئەوان پەیوەندییان بە سودانی كردووە بەهۆی ئەوەی هێزەكانی عێراق گەمارۆی هەندێك لە میلیشیاكانیان كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوە دەكات خەریك بوو كێشەكە لە نێوانیان قووڵ دەبووە، بەڵام ئەبوفەدك محەمەداوی سوپاسالاری حەشدی شــ..ــەعبی ناوبژیوانی كردوون و هێوری كردوونەتەوە.




PM:04:57:12/03/2026