وەزیری نەوتی عێراق، حەیان عەبدولغەنی، سەبارەت بە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوت لە عیراقدا و دۆزینەوەی ڕێگای نوێ بۆ هەناردەکردنی نەوتی عێراق و دەڵێت "واژۆکردنی ڕێککەوتنامەیەک سەبارەت بە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی بۆری جەیهانی تورکیاوە نزیکە".
پینج شەممە، ١٢ ئادار ٢٠٢٦، حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند "هەناردەکردنی نەوت ٪٩٠ داهاتی عێراق پێکدەهێنێت، وەزارەت بڕیاری داوە بەردەوام بێت لە بەرهەمهێنانی نەوتی خاو بە ئاستی ١.٤ ملیۆن بەرمیل لە رۆژێکدا، پرۆسەی هەناردەکردن لە باشوورەوە وەستاوە، ئەمەش وایکردووە بەدوای جێگرەوەی گونجاودا بگەڕێین بۆ هەناردەکردنی نەوتی خاو".
"وەزارەت پلانێکی توندوتۆڵی بۆ بەڕێوەبردنی قۆناغی ئێستا داناوە، بەتایبەت دوای ئەو بارودۆخە نوێیەی لە گەرووی هورمز هاتۆتە پێشەوە"، حەیان عەبدلغەنی وا دەڵێت.
وەزیری نەوت دڵنیای دەداتە هاوڵاتیان "پاڵاوگەکان بە تەواوی توانای دیزاینکراوی خۆیان کار دەکەن بۆ دابینکردنی پێداویستییە ناوخۆییەکان، هەروەها بری پێویستی گازی شل بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ بە تەواوی بەردەستە".
وەزیری نەوتی عیراق ئاشکراشی کرد "کە پلانێک بۆ گواستنەوەی ٢٠٠ هەزار بەرمیل نەوت لە رۆژێکدا لە رێگەی تانکەرەوە (حەوزییەکان) بۆ تورکیا، سووریا و ئوردن چالاک کراوە".