رێکخراوی چاودێریی مافەکانی مرۆڤ (هیومەن رایتس وۆچ) راپۆرتێکی لە بارەی کوشتنی بەڕێوبەری ڕێکخراوی ئازادی ژن، یەنار محەمەد بڵاو کردوەتەوە و داوا لە دەسەڵاتدارانی عێراق دەکات بکوژەکان ئاشکرا بکات.
رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ رایگەیاند "دووبارەبوونەوەی کوژرانی هاوشێوەی یەنار محەممەد بەهۆی دەربازبوونی تۆمەتبارانە لە سزا. داوای لە حکومەتی عێراق دەکەین ئەو کەس و لایەنانە ئاشکرا بکرێن، کە لەپشت کوشتنی ئەو چالاکوانەن".
سارە سەنبەر، لێکۆڵەری کاروباری عێراق لە رێکخراوی هیومەن رایتس وۆچ رایگەیاند "یەنار محەممەد سەرکردەیەکی ئیلهامبەخش و بەهێز بوو، لە بەرگریکردن لە ژنان ماندووبوونی نەدەزانی، یەنار شایستەی دادپەروەرییە و حکومەتی عێراق بەرپرسیارە لە هێنانەدی".
یەنار محەممەد، تەمەن ٦٥ ساڵ، لە ٢ ئادار ٢٠٢٦ لە بەردەم ماڵەکەی خۆیدا لە بەغدا کوژرا.