سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق، لیوا سەعد معن سەبارەت بە کشانەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە پارێزگای ئەنبار، بۆ میدیا عێراقییەکان قسەیکردوە و دەڵێت "ئەم هەواڵە تەواو درووە لە ڕاستییەوە، هیچ فەرمانێکی کشانەوە دەرنەچووە".
سێ شەممە، ١٧ ئادار ٢٠٢٦، لیوا سەعد معن، سەرۆکی شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند "لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هەواڵی کشانەوەی هێزە ئەمنییەکانی عێراق لە شارۆچکەی قائیم لە پارێزگای ئەنبار لە تۆڕە کۆمەڵاتییەکان بڵاوکرایەوە، ئێمە سەرجەم ئەو هەواڵانە بەدرۆ دەخەینەوە، هیچ فەرمانێکی کشانەوە دەرنەچووە، هێزەکانیش لە شوێنی خۆیان ئامادەن، ئەرکە ئەمنییەکانیان بە شێوەیەکی ئاسایی و بە ئاستێکی بەرزی هەماهەنگی ئەنجام دەدەن".
سەرۆکی شانە ئەمنیەکە وتوشیەتی کە "داوا لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن و بەکارهێنەرانی سۆشیال میدیا دەکەن، کە لە کاتی ڕاپۆرتکردن وزانیاریدا ورد بن، پشت بە سەرچاوە فەرمییەکان ببەستن، بۆ ئەوەی دۆخی ئەمنیی تێکنەدەن".
ئەمڕۆ وا بڵاوکرایەوە لە میدیا عێراقییەکان کە سەرچاوەیەک فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی لە ئەنبار رایگەیاندوە" نیوەشەوی ڕابردوو هێزەکانی سوپا لەو بارەگایانەی کە هاوسێی بارەگاکانی حەشد بوون لە ناوچەی قائیم کشاونەتەوە".