حزبوڵای عێراقی بۆ ٥ رۆژ هێرشکردنە سەر ئەمەریکیەکان جگە لەهەرێم رادەگرێت


بەرەبەیانی ئەمرۆ حزبوڵای عێراقی بڕیاری راگرتنی هێرشەکانی بە چەند مەرجێک راگەیاند، بەڵام هێرشەکان دژی هەرێم راناگرێت.

لە راگەیاندنەکەدا کە بەرەبەیانی ١٩ ی ئادار بڵاوکرایەوە ئاماژە بەوە کراوە، ئەمینداری گشتیی کەتائیبی حزبوڵڵا  فەرمانی دەرکرد بۆ ڕاگرتنی بەئامانجگرتنی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ، بەو مەرجەی ماوەی ڕاگرتنەکە هاوکات بێت لەگەڵ ئەم مەرجانەی خوارەوە:

١. ڕاگرتنی دەستی قەوارەی زایۆنی لە ئاوارەکردن و بۆردومانکردنی ناوچەی (زاحیە) لە بەیروت.
٢. پابەندبوون بە بۆردوماننەکردنی ناوچە نیشتەجێبووەکان لە بەغدا و پارێزگاکان.
٣. کشانەوەی ئەندامانی (CIA) لە بنکەکانیان و هێشتنەوەیان لە ناو باڵیۆزخانەدا، جگە لە (هەرێمی مەسعوود)*.
٤. لە ئەگەری پابەندنەبوونی دوژمن، وەڵامدانەوەکە ڕاستەوخۆ و بە شێوەیەکی چڕ دەبێت، لەگەڵ زیادکردنی ئاستی گورزەکان دوای کۆتایی هاتنی ئەو ماوەیە.
٥. دەستخۆشی لە بەرپرسانی حکومەت و ڕۆڵەکانمان لە دەزگا ئەمنییەکان دەکەین سەبارەت بە پاراستنی نێردە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوە ئابوورییەکان، تا ئەو کاتەی وڵاتەکانیان پابەندن بە تێوەنەگلان لەم شەڕەدا. بەڵام ئەندامانی قەوارەی زایۆنی و هێزە داگیرکەرە تاوانبارەکانی ئەمریکا ناگرێتەوە لەم پاراستنە، چونکە وەک گروپە سیخوڕی و جەنگییەکان هەژمار دەکرێن.





AM:12:51:19/03/2026