حكومه‌تی عێراق دەستیکردووە بە تۆمارکردنی سکاڵا لەسەر ئەوانه‌ی
بەرپرسن لە بۆردومانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی وبارەگای هێزە ئەمنییەکان.
ئەمڕۆ پێنج شەممە، ١٩-٢-٢٠٢٦، سەباح نو‌عمان وتەبێژی فەرماندەی
گشتی هێزە چەکدارەکان، پشتڕاستی کردەوە حکومەت ڕێکاری یاسایی لە دژی ئەو کەسانە دەستپێکردووە،
کە بەرپرسن لە بۆردومانکردنی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و بارەگاکانی تری هێزە ئەمنییەکان.
سه‌باح نو‌عمان لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند "بە توندی
ئیدانەی ئەو هێرشە خیانەتکارانە و ترسنۆکانەمان کرد، کە بارەگای هێزەکانی حه‌شدی
شه‌عبی کردووه‌ته ئامانج".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "حه‌شدی شه‌عبی دامەزراوەیەکی ئەمنی
فەرمی حکومەتە و ئەرکەکانی خۆی لە پاراستنی ئاسایش و پاراستنی عێراق جێبەجێ دەکات".
ئاماژەی بەوەشکرد، "هێرشەکە ناڕەوایە، ئێمەش دەستمان بە
ڕێکارە یاساییەکان کردووە، بەرامبەر بەو کەسانەی بەرپرسیارن لە لەدەستدانی گیانی
پاڵەوانەکانی هێزەکانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزە ئەمنییەکانی دیکەمان".
ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ده‌ڵێت:" فەرماندەی گشتی
هێزە چەکدارەکان، لیژنەیەکی پێکهێناوە بۆ سەردانی کەسوکاری شەهیدان و پشکنینی
بارودۆخی بریندارەکان، هەروەها بەدواداچوون بۆ بارودۆخی بریندارەکان دەکات و سه‌رۆکی
ئەنجومەنی وەزیران، ڕێنمایی داوە کە پشتیوانی تەواو و چاودێری پزیشکی بۆ برینداره‌كان
دابین بكرێت، له پێناو دڵنیابوون لە گەڕانەوەی ته‌ندروستی بریندارەکان و چاکبوونەوەی
تەواوه‌تییان".