حاڵەتی نا ئاسایی لە زرۆێک لە کێڵگە نەوتیەکانی عێراق راگەیەندرا


حکومەتی عێراق باری نا ئاسایی و بە نا چاری لە هەموو ئەو کێڵگە نەوتییانە راگەیاند کە لەلایەن کۆمپانیا بیانییەکانەوە کاری تێدادەکرێت، هۆکارەکەشی گەڕاندەوە بۆ خراپبوونی دۆخی ئارامی وڵات.
 
نەوت راگرتن لە زۆرێک لە کێڵگەکانی نەوت لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە دەگەڕێتەوە بۆ نووسراوێک کە رۆژی١٧ی ئادار دەریکردووە و ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردۆتەوە کە تیایدا هاتووە "کەشتیوانی لە رێگەی تەنگەی هورمزەوە، کە رێڕەوی نزیکەی ٢٠%ی نەوت و گازی شلی جیهانە، بەهۆی چالاکییە سەربازییەکانەوە کاریگەریی زۆری کەوتووەتە سەر."
 
" زۆربەی هەناردەی نەوتی خاوی عێراق بەو تەنگەیەدا تێدەپەڕێ و تێکچوونی رەوشەکە بووەتەهۆی ئەوەی کۆگاکانی بگەنە پڕببن". ( وازارەتی نەوتی عێراق دەڵێت ).
 
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە کۆمپناییە نێودەوڵەتییەکان نەیانتوانیوە کەشتیی نەوتهەڵگر دابین بکەن بۆ بارکردنی نەوتی خاو، ئەمەش رێگری لە هەناردەکردن کردووە، سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای سۆمۆ ئامادەبووە بۆ بارکردنی.

 لە لایەکی ترەوە حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، بەرهەمهێنانی نەوت لە کۆمپانیای نەوتی بەسرە لە ٣،٣ ملیۆن بەرمیل رۆژانەوە بۆ ٩٠٠ هەزار بەرمیل کەمکراوەتەوە، دوای ئەوەی هەناردەکردن لە بەندەرەکانی باشووری وڵاتەوە راگیرا. 

بەرامبەر راگرتنەکە عێراق ناچێتە ژێر باری هیچ قەرەبوویەکی راگرتن و نەگواستنەوەی نەوت لە رێگای کۆمپانیاکانەوە.




AM:11:31:21/03/2026