منداڵێک کەوتە بیرێکەوە و گیانی لە دەستدا


لە پارێزگای میسان منداڵێک کەوتە ناو بیرێکی ٧٣ مەتریەوە و گیانی لە دەستدا.

یەک شەممە، ٢٢ ئادار ٢٠٢٦، نوئاس سەباح شاکر، بەڕێوەبەری پەیوەندییەکان و راگەیاندن لە بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی عێراق رایگەیاند "ڕوداوەکە دوێنێ لە ناوچەی جەزیرەی سنووری پارێزگای میسان روویداوە، دەرهێنانی منداڵەکە لە کاژێر ٤:٠٠ ئێوارەی دوێنێ دەستی پێکرد و دوای هەوڵێکی زۆری چەند کاتژمێری، تەرمەکەمان لە ناو ئەو بیر دەرهێنا کە قووڵاییەکەی ٧٣ مەترە".

ئەو بەڕێوەبەرە  باسی لەوەشکرد کە  تیمەکان ئامێری جیاوازیان بەکارهێنا بۆ گەیشتن بە بنی بیرەکە و دەرهێنانی تەرمەکە. 




PM:04:13:22/03/2026