سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عیراق راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە لە بارەی "وروژاندن و هاندانی تایفەگەری و دەڵێت " ئاسایش و سەقامگیری عیراق هێڵی سورە".
یەک شەممە، ٢٢ ئادار ٢٠٢٦، سەعد معەن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراق رایگەیاند "لە سەرووبەندی ئەو ئاڵۆزییانەی کە ناوچەکە پێیدا تێدەپەڕێت، جەخت لەوە دەکەینەوە ئاسایشی عێراق و شەقامیگرییەکەی دوو هێڵی سوورن کە نەرمییان لەگەڵدا نانوێنرێت، هەر هەوڵێک هەبێت بۆ بڵاوکردنەوەی گوتاری رق و کینە و هاندانی تایفەگەری، رووبەڕووی رێوشوێنی تووندی یاسایی دەبێتەوە".
سەرۆکی شانەی ئەمنی باسی لەوەش کردوە کە "چالاکیی گوماناوی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و چەند لایەنێکەوە بەدی دەکرێت، کە جێگەی چاودێریی وردی دەزگا ئەمنی و هەواڵگرییەکانە بۆ شوێنپێهەڵگرتنی هەر کەسێک هەوڵ بدات زیان بە ئاسایشی نیشتمانی بگەیێنێت یان ئەو کەشی دیموکراسیە بقۆزێتەوە بۆ زیانگەیاندن بە کۆمەڵگە".
لە کۆتای ڕاگەیاندراوەکەدا هاتوە "یاسا بەسەر هەر کەسێکدا بەبێ جیاوازی جێبەجێ دەبێت کە بانگەشە بۆ گوتاری تایفەگەری بکات یان هانی بدات".