بۆ وەستانەوەیان لەپاڵ ئێران، ئێراقچی سوپاسی حکومەت و مەرجەعییەتی عێراق دەکات


وەزیری دەرەوەی ئێران سوپاسی حکومەت و گەل و مەرجەعیەتی عێراق دەکات و، دەڵێت "ستایشی هەڵوێستە ژیرانەکانی مەرجەعە باڵاکان، حکومەت و گەلی عێراقی دەکەم لە سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل و وەستانەوەیان لەگەڵ ئێران لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییەدا".

عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە پۆستێکدا لە پلاتفۆرمی "ئێکس" نووسیویەتی " ستایشی هەڵوێستە ژیرانەکانی مەرجەعە باڵاکان، حکومەت و گەلی عێراق دەکەین لە سەرکۆنەکردنی دەستدرێژییەکانی ویلایەتە یەکگرتووەکان و "ئیسرائیل" و وەستانەوەیان لەگەڵ حکومەت و گەلەکەمان لە بەرەوڕووبوونەوەی ئەم دەستدرێژییەدا".

عێراقچی لە درێژەی قسەکانیدا ڕوو لە عێراق دەکات و دەڵێت "سەرەخۆشیکردنتان بۆ شەهیدبوونی ڕێبەری شۆڕش، ڕەنگدانەوەی قووڵی پەیوەندییە توندوتۆڵەکانی نێوان هەردوو گەلە؛ لە تەنگانەدا برایانی ڕاستەقینە دەناسرێنەوە."

رۆژ بە رۆژ زیاتر عێراق بۆتە مەیدانی شەڕی نێوان ئەمەریکا و ئیسرائیل دژی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێران هێرشی خۆیان بۆ سەر هەموو لایەنەکان ناو عێراق و دەرەوەی عێراق بەردەوامەو حکومەتی عێراقیش بە پێی بڕیارێکی کۆتایی ئەم هەفتەیە دەستیکردنەوە کە بەرگری لە خۆیان بکەن.




PM:12:20:27/03/2026