بەرەبەیانی ئەمڕۆ چەند پیگەیەکی حەشدی شەعبی لە پارێزگای نەینەوا بۆردوومان کرا.
لە راگەیەنراوێکدا رۆژی یەکشەممە، ٢٩ی ئازار، دەستەی حەشدی شەعبی لە بڵاویکردەوە" پێگەکانیان لە پارێزگای نەینەوا لە کاتی راپەڕاندنی ئەرکی فەرمیدا سێ جار هێرشیان کراوەتەسە"ر.
بەگوێرەی راگەیێندراوەکە، هێرشی یەکەم بۆ سەر بارەگای لیوای ١٤ی سەر بە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی بووە.
هێرشەکانی دووەم و سێیەمیش کراونەتە سەر بارەگای فەوجی چوارەمی سەر بە هەمان لیوا لە پارێزگاکە.
پێشتریش دەستەکە راگەیاندبوو" بەیانی ئەمڕۆ لە ناوچەی رەشیدییەی شاری موسڵ، بارەگایەکی لیوای ١٤ حەشدی شەعبی بۆردوومان کرا."
لیوای ١٤ی حەشدی شەعبی سەر بە کەتیبەکانی سەیدو شوهەدایە بە سەرۆکایەتیی ئەبو ئالا وەلائی.