دەستەی دەستپاکی عێراق راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دەستگیرکردنی بەڕێوبەری گشتی پەروەردەی کەرخی یەکی لە بەغداد بە تۆمەتی "وەرگرتنی ٥٠ هەزار دۆلار وەک بەرتیل" بڵاوکردەوە.
یەک شەممە، ٢٩ ئادار ٢٠٢٦، دەستەی دەستپاکی عێراق رایگەیاند "بە بڕیارێکی دادگای لێکۆڵینەوەی دووەمی کەرخ نێوەندگیرێک، کە بۆ بەرژەوەندی بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرخی یەکی بەغداد کاری کردووە، لەبەرامبەر داخستنی دۆسییەکی لێکۆڵینەوە لە بەڕێوەبەری خوێندنگەیەک، بڕی ٥٠ هەزار دۆلاری وەک بەرتیل وەرگرتووە بە بەڵگەوە دەستگیر کراوە".
لە ڕاگەیانراوەکەدا هاتووە "دوای دەستگیرکردنی نێوەندگیرەکە فەرمانی دەستگیرکردنیش، بۆ تۆمەتباری سەرەکی کە بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرخی یەکە، بەپێی بڕگەکانی بڕیارنامەی هەمواری ژمارە (١٦٠ـی ساڵی ١٩٨٣) دەستگیر کراوە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە".