میدیاکانی ئێران بڵاویانکردەوە کە ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران، موجتەبا خامنەیی لە پەیامێکدا "سوپاس و دەستخۆشی بۆ هاوڵاتیان و مەرجەعیەتی باڵای ئاینی لە عیراق دەکات".
یەک شەممە، ٢٩ ئادار ٢٠٢٦، بە پێی هەواڵی میدیا ئێرانیەکان موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران لە پەیامەکەیدا دەستخۆشی لە مەرجەعیەتی باڵای ئایینی و گەلی عێراق کردووە و هەڵوێستەکانیان بەرز دەنرخێنێت کە عێراقییەکان هەڵوێستی روونیان هەبووە لە بەرامبەر ئەو هێرشانە کراونەتە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران.
باس لەوەشکراوە کە ئەم پەیامەی "رێبەری ئێران لە رێگەی باڵیۆزی ئێران لە بەغداوە گەیەندراوەتە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای ئیسلامیی عێراق، وەک ئاماژەیەک بۆ هەماهەنگی و نزیکیی هەڵوێستی هەر دوو وڵات بەرامبەر بە پەرەسەندنە سەربازییەکانی ناوچەکە".