ئەمڕۆ لە عێراقەوە چەند بنکەیەکی سوپای سوریا
بە ژمارەیەک فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان کرانە ئامانج و سوپای سوریا هەڕەشەی وەڵامدانەوە
دەکات.
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای عەرەبی سوریا
لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: ئەمڕۆ دووشەممە هێرشێکی بەرفراوان بە ژمارەیەک فڕۆکەی
بێفڕۆکەوان (درۆن)، کراوەتە سەر چەند بنکەیەکی سوپای لە نزیک سنوورەکانی عێراق.
سوپای سوریا دەڵێت، "یەکەکانمان توانییان
بەرپەرچی زۆربەی فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان بدەنەوە و خستیانە خوارەوە".
دەستەی ئۆپەراسیۆنەکان لە سوپای عەرەبی سوریا
هەروەها دەڵێت. "تاوتوێی بژاردەکانمان دەکەین و وەڵامی گونجاومان دەبێت بۆ بێلایەنکردنی
هەر مەترسییەک و ڕێگریکردن لە هەر دەستدرێژییەک بۆ سەر خاکى سوریا".