لە عێراق داوای خۆپیشاندانی سەرتاسەری دەکرێت


رێبەری رەوتی نیشتمانی شیعە، موفتەدا سەدر پەیامێکی بەشێوەی دەستنووس بڵاوکردوەتەوە و داوا لە هاوڵاتیانی عیراق دەکات "شەمەی داهاتوو خۆپیشاندانی جەماوەری ئاشتیانە بکەن".

دوو شەممە، ٣٠ ئادار ٢٠٢٦، موفەتدا سەدر بە هۆکاری "سەرکۆنەکردنی هێرشەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا و داواکردنی چەسپاندنی ئاشتییە لە تەواوی ناوچەکەدا" داوای خۆپیشاندان لە هاوڵاتیان دەکات.

لە بارەی کاتی خۆپیشانەکەوە لە پەیامەکەدا هاتووە کە "رۆژی شەممەی داهاتوو کاتژمێر ٤:٣٠ـی ئێوارە دەستپێدەکات و تا کاتی رۆژئاوابوون بەردەوام دەبێت".

موقتەدا سەدر ڕێنمایی هاوڵاتیان دەکات کە "خۆپێشاندانەکە دەبێت ئاشتییانە و بە رێکخستنێکی بەرزەوە بەڕێوەبچێت، دروشمەکان یەکگرتوو بن و تەنیا ئاڵای عێراق بەرزبکرێتەوە".

لە کۆتاییدا، سەدر داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکات "رێکاری پێویست بگرنەبەر"..




PM:05:10:30/03/2026