وەزارەتی بازرگانی عێراق راگەیاندراوێکی سەبارەت بە دابینکردنی بەشەخۆراکی مانگانەی هاوڵاتیان راگەیاندراوێکی بڵاوکردوەتەوە.
سێ شەممە، ٣١ ئادار ٢٠٢٦، وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند "دابەشکردنی بەشەخۆراک بەپێی پلان بەڕێوەدەچێت، کە دڵنیایی دەدات لە گەیاندنی بەشەخۆراک بۆ سەرجەم پارێزگاکان، ئەمەش دەبێتە کەمکردنەوەی هەڵاوسانی نرخەکان لە بازاڕ".
"لە ساڵی رابردوودا بەشەخۆراکی ١٠ مانگیان دابەشکردووە، جگە لە دابەشکردنی ١٠ بەشە ئاردی مانگانەی هاووڵاتیان، دابەشکردنەکە بەردەوام دەبێت بەپێی بەرنامەی پەسەندکراوی حکومەت"، وەزارەتی بازرگانی عیراق وا دەڵێت.
لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە "یەدەگی پێویستی ماددە خۆراکییەکانمان هەیە، بەمەش دەتوانرێت خواستی ناوخۆیی دابینبکرێت و چارەسەری حاڵەتە فریاگوزارییە جیاوازەکانیش بکات".
لە کۆتایی راگەیاندراوەکەدا وەزارەتی بازرگانی وتوشیەتی "بەردەوامین لە چاودێریکردنی کارەکانی دابەشکردنی بەشەخۆراک بەسەر بریکار و هاوڵاتیان".