پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە
بارەگایەکی حەشدی شەعبی لە ناحیەی گەیارەی باشوری موسڵ لە پارێزگای نەینەوا بۆردومان
کرا. بە پێی زانیارییەکان ئەو هێزە حەشدی سوننەن.
بەپێی راگەیەنراوێکی دەستەی حەشدی شەعبی، کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە،
پێگەیەکی فەوجی ٣٨ی سەر بە لیوای ٥٨ی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی نەینەوای حەشدی شەعبی
کەوتووەتە بەر هێرشێکی ئاسمانی و زیانی گیانی نەبووە.
بە پێی زانیارییەکان
بارەگاکە کە هێزی حەشدی هۆزەکانی سوننە، سەر بە حەشدی شەعبی تێیدا جێگیر کراون،
دەکەوێتە نزیک گوندی سوڵتان عەبدوڵڵا لە ناحیەی گەیارە-ی باشوری موسڵ.
ئەمە لەکاتێکدایە پێشتریش لە دوو کاتی جیاوازدا بارەگایەکی لیوای ١٤ لە
سنووری پارێزگای نەینەوا، بۆردومان کراوە.