ئاسمانی عێراق بۆ هەفتەیەکی دیکە بە داخراوی دەمێنێتەوە

دەسەڵاتی فڕۆکەوانیی شارستانیی عێراق بڕیاری دا بۆ ماوەی هەفتەیەکی دیکە ئاسمانی وڵات بە ڕووی تەواوی گەشتە ئاسمانییەکاندا بە داخراوی بهێڵێتەوە، ئەمەش وەک ڕێکارێکی خۆپارێزیی کاتی لەم بارودۆخە جەنگییەدا.

بەپێی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکە، ئەم بڕیارە تەواوی گەشتەکانی هاتن، ڕۆیشتن و ترانزێت دەگرێتەوە. ماوەی درێژکردنەوەکەش لە کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی هەینی (٣-٤-٢٠٢٦) دەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر ١٢:٠٠ی شەوی هەینی داهاتوو (١٠-٤-٢٠٢٦) بەردەوام دەبێت.

هاوکات، لەوەتەی دەستپێکردنی شەڕ و ئاڵۆزییە سەربازییەکانی ناوچەکە، ئاسمانی عێراق بە ڕووی فڕۆکە مەدەنییەکاندا داخراوە و ئەمە چەندەمین جارە بڕیاری درێژکردنەوەی داخستنەکە دەدرێت بۆ پاراستنی گیانی سەرنشینان و سەلامەتی گەشتە ئاسمانییەکان.




PM:04:00:03/04/2026