کارەبا لە عێراق دەکوژێتەوە


وەزارەتی کارەبای عێراق لە راگەیاندراوێکدا سەبارەت بە بەرهەم نەهێنانی کارەبا دەڵێت "ئێران ئاگاداری کردووینەوە کە بە تەواوەتی هەناردەی غازیان بۆ باشووری عێراق راگرتووە".

شەممە، ٤ نیسان٢٠٢٦، وەزارەتی کرەبای عێراق ریگەیاند "هۆکاری ئەو بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ چاکسازی و نۆژەندکردنەوەی هێڵەکان لە ناوخۆی ئێران بە ڕاگرتنی هەناردەی غازی ئێران بۆ عێراق دەبێتە هۆی وەستاندنی گەیاندنی غاز بۆ وێستگەکانی کارەبا لە بەسڕە و چەند پارێزگایەکی دیکە لە باشووری وڵات".

وەزارەتی کارەبا وتوشیەتی "لەگەڵ وەزارەتی نەوت لەسەر هێڵن بۆ دابینکردنی سووتەمەنی جێگرەوە بۆ وێستگەکان، لەوانە نەوتی رەش و غازی بەرهەمی ناوخۆ، بۆ ئەوەی رێگری لە کوژاندنەوەی گشتی".




PM:03:47:04/04/2026