کەشتیەکی نەوتی عێراق بە تەنگەی هورمزدا تێدەپەڕێت


ماڵپەڕی ڤیسڵ فایندەر بۆ چاودێری کەشتیوانی لە داتاکانیدا پیشانی داوە کەشتیەک کە نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتوە بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوە.

یەک شەممە، ٥ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی داتاکانی ئەو ماڵپەڕە کەشتی ئۆشن سەندەر کە نزیکەی یەک ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی قورسی بەسرەی هەڵگرتبوو، رۆژی ٢ـی نیسان بە سەلامەتی بە تەنگەی هورمزدا تێپەڕیوە. 

بە پێی زانیارییەکان چاوەڕوان دەکرێت کەشتییەکە بارەکەی لە ناوچەی پێنگێرانگی مالیزیا دابگرێت.
 
تێپەڕبوونی ئەم کەشتییە لە کاتێکدایە، ئێران رایگەیاندووە کە رێگری لە کەشتییەکانی عێراق ناکات بۆ تێپەڕبوونیان بە تەنگەی هورمزدا.
 




PM:05:41:05/04/2026