ئەمشەو چوار شەممە باڵیۆزخانەی ئەمریکا هۆشداریەکەی بەپەلەو نوێ بۆ هاوڵاتییەکانی بڵاوکردەوە.
لەو هۆشداریەدا باڵوێزخانەی ئەمەریکا دەڵێت "سەرەڕای ڕاگەیاندنی دەسەڵاتدارانی عێراق سەبارەت بە پلانەکانی کردنەوەی کایەی ئاسمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتە بازرگانییەکان، ئامۆژگاری هاوڵاتیانی ئەمریکی دەکرێت کە گەشتی ئاسمانی لە ناوخۆی عێراقدا ئەنجام نەدەن".
هۆکاری هۆشداری باڵوێزخانەکەی ئەمەریکا، دەگەرێنێتەوە بۆ بەردەوامی مەترسییەکانی مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و قەزیفە لە ئاسمانی عێراقدا.
هەروەها ئامۆژگاری ئەو هاوڵاتیانەی ئەمەریکا دەکات کە لە ئێستاداعێراقن، " دەکرێت کە لە ڕێگەی وشکانییەوە وڵاتەکە بەجێبهێڵن، ڕەنگە گرووپە چەکدارە تیرۆریستییەکانی لایەنگری ئێران پلانیان هەبێت بۆ کردنە ئامانجی هاوڵاتیانی ئەمریکی، دامەزراوە دیپلۆماسییەکان، کۆمپانیاکان، زانکۆکان، ژێرخانی وزە، هۆتێلەکان، فڕۆکەخانەکان و ئەو شوێنانەی دیکە کە وا بڕوا دەکرێت پەیوەندییان بە ویلایەتە یەکگرتووەکانەوە هەبێت، جگە لە دامەزراوە عێراقییەکان و ئامانجە مەدەنییەکان. ئەم گرووپە چەکدارانە پێشتریش هاوڵاتیانی ئەمریکییان بە مەبەستی ڕفاندن کردووەتە ئامانج."
ئەو هۆشدارییە لە کاتێکدایە بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوار شەممە ئەمەریکا و ئێران ئاگربەستی نێوانیان بۆ دوو هەفتە راگەیاند.