ڕۆژی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق یەکلاکرایەوە


ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ژمارە ١٧ـی خۆی بڵاوکردوە و تیایدا بڕگەی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریش دیاریکراوە.

پێنج شەممە، ٩ نیسان ٢٠٢٦، بە پێی راگەیاندراوی فەرمانگەی کاروباری پەرلەمان "کاتژمێر ١١:٠٠ پێش نیوەڕۆی ڕۆژی شەممە،  ١١ نیسان ٢٠٢٦، ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنی ژمارە ١٧ خۆی ئەنجام دەدات، بڕگەی سەرەکی کۆبوونەوەکە بریتی دەبێت لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری عێراق".

ئەم دانیشتنە لە چوارچێوەی خولی شەشەمی هەڵبژاردن و ساڵی یەکەمی یاسادانان دێت. 




PM:09:33:09/04/2026