سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری بەو لیستانە دەدات سبەی بەشداری کۆبوونەوەی پەرلەمان ناکەن


سبەی شەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی عێراق ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا چەند لیتسێکی گەورە بڕیاریان داوە بەشداری نەکەن. سەرۆکی پەرلەمان هۆشداری دەدات بەو لیستانە.

لە راگەیاندنێکدا کە شەوی ١٠ ی نیسان بڵاوکرایەوە، هەیبەت حەلبوسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت"داوا لە سەرکردە سیاسیەکان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و خوشک و برایانی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین لە دانیشتنی سبەبنێ شەممە ئامادەبن، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و هەنگاونانە بۆ تەواوکردنی شایستەی دەستوری و سەرخستنی بەرژەوەندی باڵای نیشتمانی لەسایەی ئەو دۆخە ئەمنی و ئابورییەی کە وڵات پێیدا تێپەڕ دەبێت، کە پێویستە لەسەر هەموو لایەک بەرپرسیارتی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن".

لە راگەیاندنەکەدا حەلبوسی هۆشداری دەدات، کە ناوی ئەو پەلەمانتارانە بڵاو دەکاتەوە کە ئامادەنابن لەگەڵ فراکسیۆنەکان بەبێ ئامادەبوونی پەرلەمانتارەکانیان بەمەبەستی ئاگاداربوونی ڕای گشتی لەوبارەیەوە.

ئەو راگەیاندنە لە کاتێکدا کە دوولیستی گەورە لیستی پارتی و هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایانگەیاند بەشداری کۆبوونەوەکە ناکەن و بایکۆتی دەکەن. 




PM:10:49:10/04/2026