بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین کردنەوەی یەکەم تاقیگەی نەوەی پێنجەمG5بۆ مەبەستی پەروەردەیی لە عێراقڕادەگەیەنن
بەغدا، عێراق –9ـی نیسانی2026
لە هەنگاوێکی بێ پێشینەدا، کەیەکەمینە لە عێراقدا، کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕێکەوتنامەیکردنەوەی تاقیگەینەوەی پێنجەم G5 لە کۆلێژی ئەندازیاری زانیاریی لە زانکۆی ئەلنەهرەین ڕادەگەیەنێت، بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، بۆ بەهێزکردنی نەوەی داهاتوو لە ئەندازیاران و داهێنەرانی عێراقی.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ، پێشەنگ لە دابینکردنی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکان و پەیوەندی دیجیتاڵیی لە عێراق، بە پاڵپشتی و سپۆنسەری کۆمیسیۆنیڕاگەیاندن و گەیاندن و بە هاوکاری لەگەڵ کۆلێژی ئەندازیاری زانیاریی زانکۆی ئەلنەهرەین کەیەکێکە لە زانکۆبەناوبانگەکانی عێراق،ڕێککەوتنی کردنەوەییەکەم تاقیگەینەوەی پێنجەم 5G ڕاگەیاند کەتایبەتە بەبوارەکانی پەروەردەیی و توێژینەوە لە عێراق، بەمەش بووەیەکەمین بەکارهێنانی پراکتیکی و ڕاستەقینەی تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەمG5 لەعێراقدا. ئەم ڕێکەوتنامەی هاوبەشییە لە میانی مەراسیمێکی فەرمیدا لە بارەگای ئاسیاسێڵ لە بەغدا واژۆکرا، بە ئامادەبوونی سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن، دکتۆر ئەندازیار بەلاسم سالم، و ئەندامانی دەستەی کارگێڕی، بەڕێزان هیشام ئەلڕوکابی و دانا ئەسعەد، هەروەها نوێنەرانی ئاسیاسێڵ و زانکۆی ئەلنەهرەین و کەسایەتییە بەناوبانگەکانی سێکتەرەکانی ئەکادیمی و فەرمیی لە عێراقدا.
ئەم تاقیگەیە دەبێتە ناوەندێکی گرنگ لە گەشتی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی عێراقدا، کە ژینگەیەکی پێشکەوتووی پەروەردەیی و توێژینەوەیی دابین دەکات بۆ فێرخوازانی ئەندازیاری و تەکنەلۆژیای زانیاری و پەیوەندییەکان، کە دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنێت ڕاستەوخۆ دەستیان بگات بە تۆڕەکانینەوەی پێنجەم G5 و پرۆگرامە کردارییەکانی ئینتەرنێت و ژیریی دەستکرد وهەروەها پەیوەندییەکانی سەرووی خێرایی و کۆمپیوتەریی پێشکەوتوو. جێی ئاماژەیە کە ئەم تاقیگەیە یارمەتیدەر دەبێت بۆ پڕکردنەوەی بۆشایی نێوان مەنهەجە ئەکادیمییەکان و داواکارییە خێرا پەرەسەندووەکانی بازاڕی کار لە کەرتی پەیوەندییەکان و تەکنەلۆژیادا.
ڕاگەیاندنی ئەم تاقیگەیە لە چوارچێوەی دیدگای ستراتیژی ئاسیاسێڵدا دێت بۆسەرکردایەتی کردنی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراقدا و هەروەها ئامادەکاری پێشوەختە بۆ تەکنەلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم G5 لەڕێی وەبەرهێنانی بەردەوام لە ژێرخانی دیجیتاڵیی و بنیاتنانی توانا نیشتمانییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی ئیکۆسیستەمی داهێنان. کردنەوەی تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 لە زانکۆی ئەلنەهرەین، نیشاندەری پابەندیی ڕاستەقینەی ئاسیاسێڵە بۆ پاڵپشتیکردنی کەرتەکانی پەروەردە و داهێنان و هەروەها پەرەدان بە هاوبەشیی نێوان کەرتی تایبەت و سێکتەری ئەکادیمی بۆ بنیاتنانی ئیکۆسیستەمێکی دیجیتاڵیی عێراقی گشتگیر.
بەم بۆنەیەوە عامر سوناع بەڕێوەبەری جێبەجێکاری کۆمپانیای ئاسیاسێڵ ڕایگەیاند:
"شانازی دەکەین کە ئاسیاسێڵ یەکەم کۆمپانیایە کە تەکنەلۆژیای نەوەی پێنجەم G5 دەهێنێتە بواری بەکارهێنانەوە بە شێوەیەکی کردەیی لە عێراقدا، هەروەهاخاڵی دەستپێکردنیشی لە زانکۆیەکی بەناوبانگی عێراقی وەک زانکۆی ئەلنەهرەینە. ئەم تاقیگەیە تەنها دامەزراوەیەکی تەکنەلۆژی نییە، بەڵکو وەبەرهێنانە لە مێشکی گەنجەکانمان وداهاتووی نیشتیمانی دیجیتاڵیمان. لە ئاسیاسێڵ، ئێمەباوەڕمان وایە کە بەتواناکردنی نەوەی داهاتوو بە ئامرازە تەکنەلۆژییە مۆدێرنەکان باشترین ڕێگایە بۆ بنیاتنانی عێراقێکی دیجیتاڵییکە توانای کێبڕكێی هەبێت لە جیهانیدا.
ئەندازیار بەلاسم سالم، سەرۆکی دەستەی کۆمیسیارانی کۆمیسیۆنی ڕاگەیاندن و گەیاندن دوا و وتی: "کۆمسیۆن هەمیشە بەوپەڕی توانایەوە پاڵپشتی کەرتی پەروەردەییە لە عێراق، ئەمە لە ڕێی چەند پڕۆژەیەکەوە لە چوارچێوەی دیدگای داهاتووییدا بۆ پەرەپێدانی کەرتی پەیوەندییەکان لە عێراقدا. پڕۆژەیئەم تاقیگەیە یەکێکە لەو دیدگایانە کە گەرەنتی دابینکردنی ژێرخان دەکات بۆ فێرخوازان بۆناسین و کارکردن لەگەڵ نوێترین تەکنەلۆژیاکان بە شێوەیەکی کرداریی، بەمەش گەرەنتی هەبوونی دەرچووی تایبەتمەند لە پسپۆڕیی تەکنۆلۆژیاکانی نەوەی پێنجەم G5 دەکات."
لای خۆیەوە پرۆفیسۆر دکتۆر حیکمەت نەجم عەبدوڵڵاڕاگری کۆلێژی ئەندازیاری زانیاری ڕایگەیاند: "کردنەوەی تاقیگەی نەوەی پێنجەم G5 لە زانکۆی ئەلنەهرەین بڕینی هەنگاوێکی گەورە و ناوازەیە لە گەشتی پەروەردە و فێرکردنی ئەندازیاری و تەکنیکی لە عێراقدا. خستنەڕووی ئەم تەکنەلۆژیا پێشکەوتووە بۆ فێرخوازان و توێژەرانمان بەشدار دەبێت لە پەرەپێدانی بەهرەمەندە عێراقییەکان کە توانای پێشەنگایەتیکردنی پڕۆژەکانی وەرچەرخانی دیجیتاڵیی هەبێت لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی. ئێمە هاوبەشیمان لەگەڵ ئاسیاسێڵ بەرز دەنرخێنین و چاومان لە فراوانکردنی ئاسۆکانی ئەم هاوبەشییەیە بۆ خزمەتکردنی زیاتری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی لە عێراق.
ئەم خستنە بەردەستە بەشێکە لە زنجیرەیەک دەستپێشخەریی ستراتیژیی کە لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵەوە جێبەجێ دەکرێت بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی ئیکۆسیستەمی داهێنان و وەرچەرخانی دیجیتاڵیی لە عێراق، کە ئامادەیی بۆ خستنەگەڕی تۆڕینەوەی پێنجەم G5 بە شێوەی بازرگانی دەکات هەر کە ڕەزامەندییە فەرمییەکان بەدەستهات، هەروەها فراوانکردنی هاوبەشییەکانی لەگەڵ دامەزراوە ئەکادیمی و تەکنەلۆژییە جیهانییەکان. ئاسیاسێڵ پابەندە بە پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو کەهاوشانی بەرزترین ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بێت و هاووڵاتیانی عێراق بە بەردەوامی لە پەیوەندییدا بهێڵێتەوە.
دەربارەی ئاسیاسێڵ:
ئاسیاسێڵ "کۆماندەکاتەوە"، دابینکاری سەرەکی خزمەتگوزاریی پەیوەندییەکانی مۆبایل و خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکانە لە عێراق و ژمارهی بهشدرابووانی نزیکەی 20 ملیۆنە. ئاسیاسێڵ وەکو یەکەمین کۆمپانیای خزمەتگوزاریی مۆبایل ناسێنراوە لە عێراق و یەکەمین کۆمپانیاشە تۆڕەکەی هەموو بەشەکانی عێراق دابپۆشێت. ئاسیاسێڵ خزمەتگوزارییەکانی +4G بە کواڵیتییەکی بەرز لە سەرجەم پارێزگاکانی عێراق دابیندەکات و تۆڕەکەشی زیاتر 06.99٪ ـی دانیشتوانی عێراق دهگرێتهوه، ئهمهش وا دهكات كه تۆڕهكهی ببێته بەربڵاوترین تۆڕی مۆبایل بە فراوانترین ڕووماڵەوە لە نێو کۆمپانیاکانی تری پەیوەندی لە عێراق. ئاسیاسێڵ شانازی بەوەوە دەکات کە لە کانونی دووەمی 2015 ــەوە باشترین دابینکاری خزمەتگوزاری ئینتەرنێتە کە باشترین تۆڕی پەیوەندی بە بەرزترین کواڵیتی لە عێراق دابیندەکات.
بۆ زانیای زیاتر: www.asiacell.com