سەرۆکی لیژنەی دەستەی دەستپاکی دەستگیرکرا

‌ئەمجەد تلمەس، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین

بە تۆمەتی "بەفیڕۆدانی دارایی گشتی"، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی پارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکرا.

دوو شەممە، ١٣ نیسان ٢٠٢٦، یاسین محەممەد عەلی داوودی، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین بە میدیاکانی راگەیاند "ئەمجەد تلمەس، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین پێشتر بەڕێوەبەری گشتیی پەروردەی پارێزگای سەلاحەدین بووە، بەتۆمەتی گەندەڵی و بەهەدەردانی دارایی گشتی، لەلایەن دەستەی دەستپاکی عێراقەوە بۆ ماوەی پێنج رۆژ دەستبەرکراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵ دەکرێت".

ئەمجەد تلمەس، سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجوومەنی پارێزگای سەلاحەدین، ئێستا ئەندامی هاوپەیمانی عەزمە بە سەرۆکایەتی موسەننا سامەرائی.

دەستەی دەستپاکیی عێراق، رۆژی ٣١ ئادار ٢٠٢٦، راپۆرتی ساڵانەی چالاکییەکانی بۆ ساڵی 2025 بڵاوکردەوە. بە پێی راپۆرتەکە لێکۆڵینەوە لە ٣١ هەزار و ٣٥٥ دۆسیەی گەندەڵی کراوە و ٣ هەزار و ٤٦١  فەرمانی دەستگیرکردن دەرکراون کە ٢١یان لە پلەی وەزیردابوون.
 
 




PM:06:17:13/04/2026