ئەمەریكا لەسەر قوربانیانی مەدەنی لەعێراقو سوریا لێكۆڵینەوە دەكات
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا رایگەیاند سوپای ئەو وڵاتە لێكۆڵینەوە لەو خەڵكە مەدەنییانە دەكات كە بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان لەسوریاو عێراق كوژراون.
ئەمە یەكەم جارە كە ئەمەریكا راستەوخۆ باس لەكوژرانی خەڵكی مەدەنی بەهۆی بۆردومانی فرۆكە جەنگییەكانی هاوپەیمانان دەكات كە بە لەشەڕی دژی داعش لە سوریاو عێراق ئەو فرۆكانە مۆڵگەكانی داعشیان بۆردومان كرد.
بەرپرسێكی فەرمی پنتاگۆن بە هەواڵنێری فەرەنسای راگەیاند كە لیژنەی لێكۆڵینەوە سەرقاڵی لێكۆڵینەوە لە 18 حاڵەتی كوژرانی خەڵكی مەدەنییە كە لە عێراقو سوریا بەهۆی بۆردومانەكانەوە كوژراون.
بەپێی ئامارەكان تا رۆژی دووشەممە ئەمەریكا 1350 هێرشی ئاسمانی ئەنجام داوە كە 687یان لە عێراقو 663 هێرشیان لە سوریا ئەنجام دراوە.
بەپێی وتەبێژی وەزارەتی بەرگریی ئەمەریكا، هاوپەیمانان 309 هێرشی ئاسمانیان لە عێراقو سوریا ئەنجام داوە.
PM:02:41:07/01/2015