ئەمەریکا بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار خەڵات دەدات بۆ پێدانی زانیاری لە بارەی سەرکردەیەکی تری شیعەوە
ئەمڕۆ دوو شەممە ٢٧ ی نیسان وڵاتەیەکگرتووەکانی ئەمەریکا بڕی ١٠ ملیۆن دۆلار وەک خەڵات دەدن بە هەر کەسێک کە زانیاریان پێبدات لە بارەی سەرکردەی عێراقی میلیشیایەکی سەر بە ئێران بەناوی ( حەیدەر ئەلغراوی ) کە سەرکردەی ئەنسار ئەڵا ئەلئەوفیایە.
حەیدەر ئەلغەراوی یەکێکە لەسەرکردە میلیشیاکانی سەر بە ئێران و لە هاوپەیمانێتیەکەی سودانی سەرۆک وەزیران بەسەرچووە، کە چاودێران پێیانوایە کە ئەمەریکا هێندەی تر متمانەی بە سودانی نامێنێت.
ئەڵغراوی دووەم کەسە دوای ئەبوئالا وەلآئی کە لەکۆتایی مانگی نیساندا لەلایەن ئەمەریکاوە ١٠ ملیۆن دۆلار دەکرێتە خەڵات بۆ هەر کەسێک زانیاری بدات بە ئەمەریکییەکان.
سەرەتای ئەم هەفتەیە ئەبو ئالا وەلائی سەرباری بڕیارەکەی ئەمریکا بەشداری کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی کرد بۆ دەستنیشانکردنی کاندیدێک بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران.
ئەم هەنگاوانەی ئەمەریکا بەپێی بەداواچوونی چاودێران هێندەی تر بارگژی نێوان ئەو وڵاتەو عێراق بەرەو هەڵکشان دەبات.
PM:04:13:27/04/2026