سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ
بە مەبەستی پیرۆزبایی و بانگێشتکردنی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراق عەلی زەیدی،
پەیوەندیەکی تەلەفونی لەگەڵ ئەنجامدا.
پێنج شەممە، ٢٦ نیسان ٢٠٢٦، نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە
راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە "دۆناڵد ترەمپ، بە بۆنەی راسپاردنی عەلی زەیدی بۆ
پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق، پیرۆزبایی لێ کرد و بانگهێشتیشی کرد بۆ ئەوەی سەردانی
واشنتن بکات".
لە بارەی ناوەڕۆکی پەیوەندیەکە لە راگەیاندراوەکەدا هاتووە "پەیوەندییە
ستراتیژییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا و رێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنی لە بوارە
جیاجیاکاندا خرایەڕوو، جگە لە جەختکردنەوەی هەردوولا بۆ کاری هاوبەش و هاوکاری
دووقۆڵی لە پێناو چەسپاندنی سەقامگیری لە ناوچەکەدا"، باسکراون.
ئەم پەیوەندیەی دۆناڵد ترەمپ، وەک پێدانی گڵۆپی سەوزە بۆ کاندیدی نوێی سەرۆک وەزیرانی عێراق، هەروەها یەکەمجارە هێشتا کاندیدێک کابینەکەی پێکنەهێناوە، بانگهێشتی میوانداری کراوە بۆ واشنتۆن لەلایەن سەرۆکی ئەمەریکاوە.
بەر لە پەیوەندیەکەی دۆناڵد ترەمپ، تۆم باراک، باڵیۆزی ئەمریکا لە تورکیا و نێردەی ترەمپ بۆ سوریا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ عەلی زەیدی ئەنجامدا و پیرۆزبایی لێکرد بۆ وەرگرتنی ئەرکەکەی و هەردوولا گفتوگۆیانکردووە لەبارەی پەرەپێدان بە پەیوەندییەکانی هەردوو وڵات.
دوو شەممە،
٢٧ نیسانی ٢٠٢٦، لایەنەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە فەرمی لەسەر دیاریکردنی عەلی
فالح زەیدی، وەک کاندید بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دیاریکرد.