دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق دەستگیرکردنی ٤ هەزار کەسی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی سۆسیال میدیا ئاشکرا کرد.
دەزگای ئاسایشی نیشتمانی عێراق رۆژی هەینی رایگەیاند لە ساڵی ٢٠٢٤ ەوە تا ساڵی ٢٠٢٦ لە عێراق ٤ هەزار کەسی بە تۆمەتی خراپ بە کارهێنانی سۆسیال میدیا دەستگیرکردووە.
بەپێی راگەیاندنەکە ئاماژە بەوە دەکات، بەشێک لەو کەسانەن کە هەڕەشەیان لە ژنان کردووە بە بڵاوکردنەوەی وێنەی نەشیاو، هەروەها بەشێک لە گیراوەکانی دی وێنەی زیرەکی دەستکردیان دروست کردووە بۆ خەڵکانێک، یان بە درۆ خەڵکیان تۆمەتبار کردووە.
ئەم تۆمەتبارانە بە پێی مادەی ژمارە ١١١ ی یاساکانی سزادانی عێراق دادگایی دەکرێن.