ئاگاداریەکی بەپەلە لە ئەمریکاوە بۆ هاوڵاتیانی لە عێراق


باڵێۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ئاگادارییەکەی بەپەلەی بۆ هاوڵاتیانی بڵاوکردوەتەوە و دەڵێت "مەترسییە ئەمنییەکان لە عێراق بەردەوامن، هۆشداری دەدەین کە سەرەڕای کردنەوەی کایەی ئاسمانی و دەستپێکردنەوەی گەشتە بازرگانییەکان، هێشتا مەترسییە ئەمنییەکان لە عێراقدا لە ئارادان".

سێ شەممە، ٥ ئایار ٢٠٢٦، لە راگەیاندراوەکەی باڵیۆزخانەی ئەمریکادا هاتووە "ئاسمانی عێراق هێشتا ڕووبەڕووی هەڕەشەی شاراوە دەبێتەوە بەهۆی ئەگەری هێرشی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان (درۆن)، وە   ئەو گروپە چەکدارانەی کە هاوپەیمانی ئێرانن، بەردەوامن لە داڕشتنی پلان بۆ ئەنجامدانی هێرش دژی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق".

باڵیۆزخانەکە جەختی کردووەتەوە کە "کردنەوەی گەشتە ئاسمانییەکان بە واتای نەمانی مەترسی نایەت"  و داوای لە هاوڵاتیانی خۆی کردووە کە بەوپەڕی وریاییەوە مامەڵە بکەن.




PM:03:41:05/05/2026