سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا
لەگەڵ سەرۆک کۆماری ئێران، پێداچوونەوەیان بۆ پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و
رێگاکانی پەرەپێدان و بەهێزکردنیان کرد، هەروەها رێککەوتن لەسەر ئەوەی لە قۆناغی
داهاتوودا سەردانی فەرمی بۆ لای یەکتری ئەنجام بدەن.
ئەمڕۆ سێشەممە، ٥ـی ئایاری ٢٠٢٦، نوسینگەی سەرۆ کوەزیرانی عێراق
بڵاویکردەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی راسپێدراو پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن
مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێرانەوە پێگەیشتووە و پیرۆزبایی لێکردووە بەبۆنەی
راسپاردنی بە شێوەیەکی فەرمی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
هەروەها ئاماژە بەوەکراوە، لە بەشێکی دیکەی پەیوەندییەکەدا،
ئاماژە بە هەڵوێستی نەگۆڕی عێراق کرا لە پشتگیریکردنی رێڕەوی دیپلۆماسی و پەنابردنە
بەر دیالۆگ بۆ چارەسەرکردنی ململانێکان و کۆنتڕۆڵکردنی قەیرانەکان.
باس لەوەش کراوە، لەم چوارچێوەیەدا، جەخت لەسەر توانای عێراق
کرایەوە بۆ گێڕانی رۆڵی نێوەندگیر لە نێوان ئێران و ئەمریکا بە مەبەستی لێکتێگەیشتن
و کەمکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە.