وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە فەرمیی "ئەکرەم عەباس کەعبی"،
دامەزرێنەر و سەرۆکی بزووتنەوەی نوجەبای عێراقی خستە لیستی تیرۆرەوە و هەر کەسیش
زانیاریی لەسەر ناوبراو بدات خەڵات دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە ئاگادارییەکدا رایگەیاند ئەکرەم
عەباس کەعبی مێژوویەکی دوور و درێژی هەیە لە بە ئامانجگرتنی هێزەکانی ئەمریکا و
دامەزراوە دیپلۆماسییەکان لە عێراق و بڕی
١٠ ملیۆن دۆلار پاداشت بە هەركەسێك دەبەخشێت کە زانیاریی لەسەر ناوبراویان پێبدات.
هۆكاری ئەو بڕیارەی ئەمەریكاش، بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە، كە
بزووتنەوەی نوجەبا لە هێرشکردنە سەر بنکە و بارەگا سەربازییەکان و دیپلۆماسییەکانی
ئەمەریکا لە عێراق و سووریا تێوەگلاون. بەهۆی هێرشەكانی بزووتنەوەكەش، بەڵێندەرێکی
ئەمەریکی کوژراوە و چەندین سەربازی دیكەیش بریندار بوون.