ڕۆژی چوارشەممە، عەلی فالح الزەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی ئەمریکا، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەلایەن پیت هێگسێت، وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێگەیشت، کە بەبۆنەی ئەرکەکەی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێ، پیرۆزبایی لێکرد.
لە بەیاننامەیەکی حکومەتی عێراقدا هاتووە، لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا گفتوگۆکردن لەبارەی پەیوەندییە دووقۆڵییەکانی نێوان عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاجیاکاندا، بەتایبەتی هاوکارییە ئەمنییەکان، بەگوێرەی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان بەغدا و واشنتۆن لەخۆگرتبوو.
لە پەیوەندییەکەدا جەختیان لە سروشتی تایبەتی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات و گرنگی هەوڵدان بۆ کاراکردنەوەیان لە بواری مەشق و ڕاهێناندا کردەوە، بە ئامانجی بەهێزکردنی تواناکانی هێزە چەکدارەکانی عێراق و بەرزکردنەوەی ئاستی کاریگەرییەکانیان.
دوێنێ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند" کە دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق لە ماوەی پەرەسەندنی گرژییە سەربازییەکان لەگەڵ ئێران زیاتر لە ٦٠٠ هێرشیان ئەزموون کردووە و لە هەمان کاتدا داوای لە عەلی زوبەیدی سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو کرد کە سنووردارکردنی کوتلە چەکدارەکانی دڵسۆز بۆ تاران و دوژمنانی واشنتۆن بگرێت."
علی فالح زەیدی سەرمایەداری عێراق کە پشتیوانی ڕێژەیی لەلایەن ئەمریکاوە هەیە، لە رۆژی ٢٧ی نیسان لەلایەن چوارچێوەی هەوئاهەنگی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران دەستنیشان کرا و لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە بە فەرمی راسپێردراوە کە کابینەی نوێی عێراق لەماوەی ٣٠ رۆژدا پێکبێهێنت، هەوڵەکان بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ چڕ کراوەتەوە و زیدی دەڵێت: لە هەفتەی داهاتوودا کابینەکەم بۆ دەنگدان دەخەمە بەردەم پەرلمانی عێراق.