عەلی زەیدی جێگر و بوونی ملیشیاکان رەت دەکاتەوە


فادی شەمەری، راوێژکاری محمد شیاع السودانی، ئاماژەی داوە کە لە حکومەتی داهاتوودا ئەگەری هەیە شیعەکان بەجای 12، 13 وەزارەتیان پێ بدرێت. هەروەها ڕوونی کردەوە کە علی الزیدی پێشنیاری دروستکردنی چوار پۆستی جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕەت کردووە، بەڵام باس لە هەڵبژاردنی دوو جێگر بۆ سەرۆکایەتی کۆمار کراوە.

شەمەری لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفیزیۆنیدا هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە هەوڵێکی فەرمی هەیە بۆ دامەزراندنی وەزارەتێکی تایبەت بە کاروباری دەرەوە، بە مەبەستی بەهێزکردنی دیپلۆماسی و نوێکردنەوەی سیستەمی هەنووکەیی.

لە بابەتی گرووپە چەکدارەکانیشدا، شەمەری وتی ئۆپەراسیۆنەکانی "مقاوەمە” هیچ شەرعیەتی ئایینیان نییە بەگوێرەی قوتابخانەی حوزه علمیه نجف و مەرجەعییەت. بە پێی قسەکانی، سودانی ڕەتیکردووە خوێنی عێراقییەکان بڕژێنرێت، و ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی کێشەی سیاسی و دوورخستنەوەی لە خولی دووەمی سەرۆکایەتی، هەرچەندە لە بواری ئاوەدانکردنەوەدا دەستکەوتی بەرچاوی هەبووە.

لە لایەکی ترەوە، مەهدی کەعبی، ئەندامی حرکە النجبا‌و، توند ڕەخنەی لە علی الزیدی گرتووە و ووتوویەتی ئەو کەسایەتییەکی سەپێنراوە لەلایەن ئەمریکاوە و هاوشێوەی مصگفی الکاڤمی بە پشتگیری واشینگتن هاتووەتە سەر دەسەڵات.

کەعبی هەروەها ئاماژەی داوە کە بڕیاری راسپاردنی زەیدی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران شۆکێکی گەورە بووە بۆ هێزەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی، بە تایبەتی کاتێک کە ئەو بڕیارە هاوکات بوو لەگەڵ سەردانێکی بەرپرسی ئەمریکی.




PM:01:09:06/05/2026